کوردستانی

لە بەرژەوەندیی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیارێک درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەندیی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیارێک درا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق هاوردەکردنی شەش جۆر بەروبوومی قەدەغەکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندیی جوتیارانە.

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاند "لە‌‌ مانگی ڕابردوو ‌‌ بە‌رواری (18/6/2022) پە‌یوە‌ندیم كرد بە‌ وە‌زیری كشتوكاڵی عیراق بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی بازاڕكردنی بە‌روبوومە‌كانی جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان، دوای چە‌ند جارێك پە‌یوە‌ندیكردن بە‌ سە‌رۆك كۆمار و وە‌زارە‌تی بازرگانی عیراق بۆ ھە‌مان پرس، داوایكرد لە‌ بە‌رپرسان و لایە‌نی پە‌یوە‌ندیدار بۆئە‌وە‌ی بە‌روبوومە‌كانی جوتیارانی ھە‌رێم ساغ ‌بكرێتە‌وە‌ پێویستە‌ سنوورە‌كانی وڵاتانی دراوسێ دابخرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رێگە‌ی بە‌ وە‌زارە‌تی كشتوكاڵی عیراقدا ‌رێگری بكات لە‌ ھاوردە‌كرنی شە‌ش جۆر بە‌روبووم بۆ عیراق وە‌ك (شوەتی، كاڵە‌ك، خە‌یار، تە‌ماتە‌، باینجان، پە‌تاتە) لە‌ رێکەوتی 21ی تەموزی 2022 بڕیارە‌كە‌ دە‌رچووە‌، لە‌ رۆژانی (23/7/2022-22) بڕیارەكە‌‌ چووە‌تە‌ بواری جێبە‌جێكردن لە‌سە‌رجە‌م سنوورە‌كانی عیراق".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب