کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - بەحرکە روویدا لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا کە شۆفێری ماتۆڕسکیل بووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تەموزی 2022 لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - بەحرکە لەنزیک گوندی لوبنانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێبی تایبەت بەهۆی بێئاگایی و تیژڕۆیی خۆی کێشا بە دواوەی ماتۆڕسکیلێک و بۆ مەودای نزیکەی 50 مەتر بەدوای خۆی دابرد، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەکرد "لە پشکنینی شوێنی رووداوەکە دەرکەوت بێئاگایی شۆفێری جێبەکە هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بووە، چونکە ماوەی بێوەیی جێنەهێشتووە لەنێوان خۆی و ماتۆڕسکیلەکە و لەدواییش نەوەستاوە یەکسەر لە دوای رووداوەکە، بەڵکو بۆماوەیەک لە رۆیشتن بەردەوام بووە و ماتۆڕەکەش لەژێریەوە بووە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan