کوردستانی

هەماهەنگییەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بەهێزتردەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەماهەنگییەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بەهێزتردەبن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق کۆبوونەوە بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت رێککەوتنی پێشمەرگە و سوپای عیراق نزیکە و هەوڵی باشترکردنی دۆخی ئەمنی دیالە و خورماتوو دەدەن.

 ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تەموزی 2022 رایگەیاند "شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتیی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەمەری و بە هاوڕێیەتی فەرماندەی هێزی زەمینی گەیشتە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە خانەقین".

ئەوەشخراوەتەڕوو "شاندەكە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا لەگەڵ سەركردەكانی میحوەرەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی پێشمەرگە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و فەرماندەی بارەگای خورماتوو، لە كۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتن كراوە لەسەر چەند خاڵێك سەبارەت بە ئاسایشی ناوچە پەیوەندیدارەكانی ئاسایشی گشتی لە چوارچێوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و خورماتوو".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan