کوردستانی
لە کەرکوکەوە: ئیرادەی بەھێز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شارەکە نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرکوک رایدەگەیەنێت بارودۆخی کەرکوک رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات، ئاماژە بەوەشدەکات لە عیراقدا هیچ ئیرادەیەکی بەهێز نییە بۆئەوەی کێشەکانی کەرکوک چارەسەر بکات.
مەهدی موبارەک، بەڕێوبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرکوک لەبارەی دۆخی ئێستای ئەو شارەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە بارودۆخی کەرکوک رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنییەوە، لەبەرئەوەی هەندێک هێزی نامۆ هاتووە بۆ شارەکە و یەک هێز باڵادەستە و پاڵپشتی تەعریب دەکرێت بە هەموو جۆرێک و پێکهاتەی کورد بە تەواوەتی فەرامۆشکراون".
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقەوە بەڕێوبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرکوک وتی "لە عیراقدا هیچ ئیرادەیەکی بەهێز نییە بۆئەوەی کێشەکانی کەرکوک چارەسەر بکات".
وتیشی "لە دوای 2003وە چەندین گۆڕانکاری کراوە و چەندین حکومەت پێکهێنراوە، بەڵام ئەو بەڵێنانەی دراون هیچیان جێبەجێنەکراون، بۆ نمونە تاوەکو ئێستا لە مادەی 140 هیچ خاڵێکی لێ جێبەجێنەکراوە".
س.ر

بیروڕا