کوردستانی
حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى سیمكارتى مۆبایل بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن سه‌باره‌ت به كۆمپانیاكانى بوارى گه‌یاندن به هاوبه‌شى بڕیارێكى نوێیان له باره‌ى سیمكارتى مۆبایله‌وه ده‌ركرد.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رپرسانى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، له پێناو رێگریكردن له فرۆشتنى سیم كارتى بێ خاوه‌ن كه زۆرجار بووه‌ته هۆكارى شه‌ڕ و تاوان و كوشتن له‌مه‌ودوا فرۆشتنى سیم كارت ته‌نها به بایۆمه‌ترى ئه‌لیكترۆنیی ده‌بێت.
باسیان له‌وه‌شكردووه، به پێى رێنمایی ژماره 8ى ساڵى 2021 ده‌بێت میكانزیمه‌كانى فرۆشتنى سیم كارت به ئه‌لیكترۆنى بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تى یه‌ك مانگ ده‌درێته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى په‌یوه‌ندى ( مۆبایل و ئینته‌رنێت) به ئاگاداركردنه‌وه‌ى بریكاره‌كانیی فرۆشتنى سیم كارت له بازاڕه‌كان به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ره‌زامه‌ندیی ئاسایشى تایبه‌تمه‌ند.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له رۆژى 24ى 8 هه‌ڵده‌ستن به داخستنى سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى سیم كارت به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌فرۆشن.
ر. ئ