کوردستانی
په‌رله‌مانتارێك: له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه له سلێمانیی رۆژانه 35 كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
په‌رله‌مانتارێكى كوردستان هۆشداریده‌دات له زۆربوونى ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى مردن و ده‌ڵێت، له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه له سلێمانى رۆژانه 30 بۆ 35 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانیی كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فیسبووك نووسیویه‌تى، چ حكومه‌تێك ئاوا سه‌یرى مردنى هاوڵاتییانى ده‌كات، له نه‌خۆشخانه‌ى بووژاندنه‌وه‌ی دڵ، سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه سارده‌كان راگیراون، رۆژانه 30 بۆ 35 كه‌س به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ریی خێرا هه‌یه، ته‌نیا به‌شى یه‌ك هه‌فته ده‌رمانیی پزیشكى له‌به‌رده‌سته، له‌دواى ئه‌و هه‌فته رۆژانه له سلێمانیی 30 بۆ 35 كه‌س گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
باسى له‌وه‌شكردووه، له نه‌خۆشخانه‌ى شێرپه‌نچه نزیكه‌ى 600 كه‌س گیانیان له مه‌ترسیدایه و به‌ره‌و پیرى مردن ده‌چن، چونكه ئامێره‌كانى تیشك له‌كاركه‌وتوون، ئه‌م ئامێرانه‌ى كه كڕدراون به‌رده‌وام چاكردنه‌وه‌ى ده‌وێت، خه‌ڵك هه‌بووه نۆره‌ى گرتووه بۆ تیشك دواى شه‌ش مانگ ته‌له‌فۆنى بۆ كراوه كه‌س و كاره‌كه‌ى وتوویانه مردووه.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا، دابان محه‌مه‌د ده‌ڵێت، له‌م كابینه‌یه‌دا، ژماره‌ى قه‌به له داهاتى فرۆشتنى نه‌وت ده‌خه‌نه‌ڕوو كه یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دۆلار مانگانه‌یه، ژماره‌ى قه‌به له زیادكردنى داهاتى ناوخۆ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه هه‌ندێك مانگ گه‌یشتووه‌ته 400 ملیار دینار، له‌ناو ئه‌م ژماره گه‌ورانه ئه‌وه‌ى بێ نرخه گیانی خه‌ڵكه.
ر. ئ