کوردستانی

وه‌زاره‌تى بازرگانیی هه‌رێم كۆتایی به‌وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى بازرگانیی هه‌رێم كۆتایی به‌وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران هێنا
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

دواى مانگێگ له‌ وه‌رگرتنى  گه‌نمى جوتیاران، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیی هه‌رێم رایگه‌یاند، پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران كۆتاییهات، ته‌نها ئه‌و گه‌نمانه‌ى ماون له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ پێش سایلۆكان وه‌رده‌گیرێن.

سه‌روه‌ر كه‌مال، بریكارى وه‌زاره‌تى بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌ سایلۆی هه‌ولێر وتى، له‌ رۆژى 25ى ئایارى 2022 تا ئه‌مڕۆ 24ى ته‌مموزى 2022 گه‌نمیان له‌ جوتیاران وه‌رگرتووه‌ و له‌مڕۆشه‌وه‌ پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم كۆتاییهاتووه‌.

وتیشی، پرۆسه‌ى گه‌نم ئه‌مساڵ جیاوازبوو له‌ساڵانى پێشووتر به‌ یه‌ك پله‌ وه‌رگیرا و له‌ساڵانى رابردوو به‌ سێ پله‌ وه‌رده‌گیرا، ئه‌مساڵ نزیكه‌ى دوو هێنده‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو گه‌نم وه‌رگیراوه‌.

بریكاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكرد، بۆ هه‌ر ته‌نێك گه‌نم بڕى 800 هه‌زار دینار دیاریكراوه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى جوتیارانیش له‌كاتیی خۆیدا دابه‌شكراوه‌.

له‌كۆتایشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد،  بڕى گه‌نمى وه‌رگیراو تا ئێستا 259 هه‌زار و 164 تۆن و 320 كیلۆیه‌.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب