کوردستانی

پەیامێکی تووند لە دەستەی ناوچە كوردستانییەكان بۆ حەشدی شەعبی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێکی تووند لە دەستەی ناوچە كوردستانییەكان بۆ حەشدی شەعبی
مەودا میدیا-

دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەوانەی دەیانەوێت بە تاشینی سمێڵی پێشمەرگەیەك سووكایەتی بكەن تێناگەن لەوەی لە زەلیلی و داماوییانە بەرانبەر پێشمەرگە

بەپێی راگەیەندراوێكی گشتیی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەوانەی بە تاشینی سمێڵی پێشمەرگەیەك دەیانەوێت سووكایەتی بە كورد و كوردستان بكەن تێناگەن لەوەی ئەوە لە زەلیلی و داماوییانەوەیە بەرانبەر پێشمەرگە و پیاوەتی و جوامێریی پێشمەرگە لە شەڕی داعش و جەنگی دژی دیكتاتۆریەتدا تاقیكراوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئێوە بەم كارەتان جگە لە بێڕێزیی بەرانبەر كۆی بەها مرۆڤایەتی و ئاینییەكانی پێكھاتەیەكی گرنگی كوردستان و عیڕاق و ماناكانی ژیانی پێكەوەیی و بێبایەخ كردنی هەر هەوڵێك بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و بەرەنگاری مەترسییەكانی داعش و تیرۆر لەو ناوچانە و شكاندنی شكۆی خۆتان هیچی ترتان نەكردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئامادەیی خۆی پیشاندەدات بۆ تەواوی هاوكاری و پشتیوانی لەو برا پێشمەرگەیە لەڕووی یاساییەوە، داواش دەكات لایەنی دەسەڵاتدار لە حكومەتی عیراق سزای تاوانباران بدەن و قەرەبووی دەروونی و مادیی بكەنەوە، تا كەسانی دیكە و لە كاتی تردا بوێری ئەم جۆرە كارانەی نەبێت بەرانبەر پێشمەرگە وەك هێزێكی دەستووری لە عیڕاقدا.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب