کوردستانی

هەپەگە: تۆڵەی قوربانیانی هێرشەکی پەرخمان کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە: تۆڵەی قوربانیانی هێرشەکی پەرخمان کردەوە
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا هەپەگە بڵاویکردەوە، تۆڵەی قوربانیانی كۆمەڵكوژییەكەی زاخۆمان لە توركیا كردەوە و چوار سەربازی سوپای توركیامان كوشتووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، گەریلا تۆڵەی قوربانیانی كۆمەڵكوژییەكەی زاخۆی لە توركیا كردووەتەوە و و چوار سەربازی سوپای توركیا كوژران.

باسی لەوەشکردووە، لە چالاكییەكانماندا درۆنێك و كامێرایەكی چاودێریی سوپای توركیا تێكشكێندراوە و گورز لە زرێپۆشێكی توركیا وەشێندراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌، سوپای تورکیا ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری گوندی په‌ره‌خ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە، نۆ كه‌س مردن و  29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب