کوردستانی

سبەینێ مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت؟
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا سبەینێ 25ی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت ناکرێت، سەرەڕای بوونی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی حکومی دەبوو سبەینێ 25 مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت(تەمموز) بکرایە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە تایبەتاکانی مەودا میدیا بەهۆی ئەوەی هێشتا لە سلێمانی چەند شوێنێک ماوە مووچەی مانگی شەش وەربگرێت، دابەشکردنی مووچەی مانگ حەوت چەند رۆژێک دوا دەکەوێت.

هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە لە 25/7 دەگەڕێتەوە بۆ تەواو نەبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی چەند شوێنێک لە سلێمانی، ئەوەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز بۆ چەند رۆژێک.

ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو حکومەتی هەرێم هەموو 25ی مانگێک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات، بەڵام بەچەندین هۆکاری جیا مووچە لەو وادەیەدا دابەش ناکرێت

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە