کوردستانی

هەولێر؛ لە رووداوێکدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ لە رووداوێکدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەینێت "لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی کەرکوک- هەولێر هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداو و هەشتی دیکەش برینداربوون".

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر- کەرکوک لەنزیک دۆڵەبەکرە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری کیای بارهەڵگری بچوک بەمەودایەکی زۆرکەم لەنێوانیان بەخێرایی دەڕۆیشتن، لەناکاو ئەوەی پێشەوەیان بڕیاریدا کە پێچبکاتەوە لە شوێنێک کەشوێن پێچونەبوو، بێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆدوای خۆی بکات، ئۆتۆمبێلە کیایەکەی دوای لەبەر ئەوەی ماوەی بێوەیی نەهێشتبۆوە خۆی پیاکێشا".

دەشڵێت، لەدەرەنجامی پێکدادانەکە بۆ دەرەوەی شەقام رۆیشت و خۆی کێشا بەتانکەرێک کە لەسەر شۆلدەر بەیاسایی وەستابوو،
بەداخەوە لەدەرەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوە بەرێژەی جیاواز هەردووک شوفێری کیاکان بەخەتابار دانران.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب