کوردستانی
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: پارەی نەختینە بۆ مووچەی سلێمانی تەرخانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، پارەی نەختینە تەرخانکرا بۆ مووچە و سبەینێ مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی زانکۆ و مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ و دەرماڵەی خوێندکاران بۆ مانگی چوار خەرج دەکرێت.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "پارەی نەختینە تەرخانكرا كە سبەینێ مووچەی مامۆستایانی زانكۆ و وانەبێژی پێكەوە دابەش دەكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ھەوڵی جددی ھەیە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی نەبوونی سیولە لە بانكەكانی سلێمانی و كێشەكە كەمبوونەوەی سیولەیە، نەك كەمبوونەوەی داھات".
جەختیشیکردەوە "داھات و خەرجی لە سلێمانی شەفافتر دەكرێت لەڕێی سیستەمێكی ئەلكترۆنییەوە بەشێوازێك كە روون بێت داھاتی ھەر دەزگایەكی حكومی لەھەر رۆژێكدا چەندە و خەرجییەكانیش چەندە و بۆچی خەرج دەكرێن".
ر. ئ