کوردستانی

لەسەر دزینی بۆری ئاو سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر دزینی بۆری ئاو سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

 پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند كە بۆريی راكێشانی ئاوی سەرەكیی تاسڵوجە- سلێمانی-یان دزیبوو.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی-دا هاتووە، مەفرەزەكانی‌ نووسینگەی‌ راپەڕینی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بۆريی‌ راكێشانی‌ ئاوی‌ سەرەكیی‌ تاسڵوجە- سلێمانی-یان دزیبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای‌ ئەوەی‌ لە نووسینگەی‌ راپەڕینی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرا كە ژمارەیەكی‌ زۆر بۆريی‌ راكێشانی‌ ئاوی‌ سەرەكیی‌ تاسڵوجە- سلێمانی دزراون، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، و دوای‌ لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبارەكان بۆرییەكانیان بردۆتە شاری‌ هەولێر كە نرخەكەی‌ 80 هەزار دۆلارە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، لەماوەیەكی‌ كەمدا توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی‌ نووسینگەی‌ راپەڕینی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە دەستگیربكرێن‌، هەروەها بە هاوكاريی‌ پۆلیسی‌ هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بۆرییەكاندا و بگەڕێنرێنەوە بۆ شاری‌ سلێمانی‌.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب