کوردستانی
چوارقوڕنە؛ شەڕ روویدا و دووکەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕێن رایگەیاند، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی چوارقوڕنە شەڕەتەقە روویداوە و دوو کەس بریندار بوون.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕێن رایگەیاند، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی چوارقوڕنە شەڕەتەقە روویداوە و دوو کەس بریندار بوون.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕێن بە مەودا میدیای راگەیاند، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی چوارقوڕنە شەڕەتەقە روویداوە و دوو کەس بریندار بوون و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکە کۆتایی هاتووە و کەس لەسەر رووداوکە دەستگیرنەکراوە و دۆخی بریندارەکانیش جێگیرن.
وتیشی، کێشە کۆمەڵایەتییەکان پێویست ناکات ئەوەندە زەقبکرێنەوە لە میدیاکاندا بۆ ئەوەی نەبێتە هاندان بۆ دووبارەکردنەوەیان.
وتیشی، کێشە کۆمەڵایەتییەکان پێویست ناکات ئەوەندە زەقبکرێنەوە لە میدیاکاندا بۆ ئەوەی نەبێتە هاندان بۆ دووبارەکردنەوەیان.
ر. ئ