کوردستانی
مەترسییەک لەسەر ژینگەی هەرێم ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، چالاكوانێكى نێوده‌وڵه‌تى باس له مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ژینگه‌ى كوردستان ده‌كات و پێى وایه له چه‌ند ساڵى ئاینده‌دا، رێژه‌یه‌كى زۆر له زینده‌واران و دره‌خته‌كانى كوردستان له‌ناوده‌چن.
خالید سلێمان، رۆژنامه‌نوس و چالاكوانیی نێوده‌وڵه‌تی له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌پێى ئه‌و پێشبینیانه‌ى بۆ گۆڕانكارییه‌كانى كه‌ش و هه‌وا ده‌كرێت، تا ساڵى 2050 جۆره جیاوازه‌كانى دره‌خت و گیانه‌وه‌ران له هه‌رێمى كوردستان به رێژه‌ى له‌سه‌دا 19 له‌ناوده‌چن.
باسى له‌وه‌شكردووه، هۆكارى له‌ناوچوونى ژماره‌یه‌ك له جۆرى گیانه‌وه‌ران و ده‌رخت له هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و چالاكوانه پێشنیازى ئه‌وه‌ده‌كات ده‌بێت پلانى پێشوه‌خته له دروستكردنى پارێزراوى سروشتى تا یاساى پاراستنى جۆره‌كان و به‌شداریپێكردنى كۆمه‌ڵگە له‌كارى پێشبینه بێت.
ر. ئ