کوردستانی
تورکیا تۆپبارانی دەستپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ چەند گوندێکی لە رۆژئاوای کوردستان تۆپبارانکردووە.
تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ چەند گوندێکی لە رۆژئاوای کوردستان تۆپبارانکردووە.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، گوندی تەل تەویڵی ئاشووری ریفی تەل تەمریان بە چەکی قورس تۆپباران کردووە، تۆپبارانەکەش بووەتە هۆی زیان بۆ ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە ھەر ئەمڕۆ ھەردوو گوندی تەل موزیق و حەربەلی ناوچەی شەھبا بە چەکی قورس لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، قەبارەی زیانەکان تائێستا نەزاندراوە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر گوندەکان کەوتووە.
ر. ئ
ئەوەشی خستووەتەڕوو، قەبارەی زیانەکان تائێستا نەزاندراوە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر گوندەکان کەوتووە.
ر. ئ