کوردستانی
تاکسییەکان دوای جێبەجێکردنی بڕیارێک دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
شۆفێرانى تاكسی له شارى سلێمانی ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن و داواده‌كه‌ن بڕیارى لۆگۆى تاكسی جێبه‌جێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك مووچه‌خۆرى حكومه‌ت بێت نه‌توانێت كارى شۆفێرى تاكسى بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25ى تەمموز 2022 ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانى تا‌كسیی گردبوونه‌وه و داوایانكرد ئه‌و بڕیاره‌ى دراوه سه‌باره‌ت به لۆگۆى تا‌كسیی جێبه‌جێبكرێت كه ماوه‌یه‌كى زۆره به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا رۆشتووه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه.
یاسین ئیسماعیل، یه‌كێك له‌و شۆفێرانه‌ى ئاماده‌ى گردبوونه‌وه‌كه بوو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند، به بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاردرا ده‌بێت لۆگۆى تاكسی بدرێت له ئۆتۆمبێله‌كان و هه‌ركه‌سێك فه‌رمانبه‌رێت ناتوانێت كارى تا‌كسیی بكات، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاره‌كه نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
شۆفێران داواده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ى كارى تا‌كسیی ده‌كه‌ن لۆگۆ یان بۆ بكرێت، وه‌ك چۆن پێشتر ژماره‌یه‌كى زۆر له شۆفێران لۆگۆیان داوه له ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌ڵام به هه‌زاران تا‌كسیی ماون تائێستا لۆگۆیان وه‌رنه‌گرتووه.
ر. ئ