کوردستانی

گه‌رمیان؛ 65 كه‌س به‌تۆمه‌تى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌رمیان؛ 65 كه‌س به‌تۆمه‌تى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

 ئاسایشى گه‌رمیان ئامارى شه‌ش مانگى رابردووى كاروچالاكییه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد، له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویانه‌ به‌ هاوكارى هاوڵاتییان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌تۆمه‌تى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى ته‌مموزى 2022 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاسایشى گه‌رمیان له‌ گۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا 65 كه‌سییان به‌تۆمه‌تى مامه‌ڵه‌كردن به‌ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون.

باسی لەوەشکردووە، له‌و ژماره‌یه‌ 24 كه‌سییان سزادراون و 34 كه‌سى دیكه‌ش له‌ قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دان.

ئەوەشی خستەڕوو، 49 كه‌سیان هاوڵاتى كوردى دانیشتووى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى عیراقن و 18 كه‌سى دیكه‌شیان بیانین.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی ئاسایشى گه‌رمیان ئەوەش دەخاتەڕوو، له‌شه‌ش مانگدا دوو كیلۆ و 500 گرام ماده‌ى كریستاڵ، كیلۆیه‌ك و 550 گرام ماده‌ى تلیاك و 480 گرام ماده‌ى حه‌شیش و زیاتر له‌ هه‌زار حه‌بى هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب