کوردستانی

لەبارەی مووچە مژدەیەکی خۆش بۆ ئەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچە مژدەیەکی خۆش بۆ ئەم توێژە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

شەوی رابردوو بڕیاردرا ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئایار دابەشبکرێت، لەوبارەیەوە نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت "بەشیک لە پەروەردەکان ئەمڕۆ مووچەیان وەرگرتووە و بەشێکی دیکەش سبەینێ وەری دەگرن"، وتیشی "بەڵێن دراوە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی وەزارەتەکان، راستەوخۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکەن".    
 
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند " ئەمڕۆ دووشەممە بەشی ژمێریاریی پەروەردەکان سەردانی بانکیان کردووە و پارەیان پێدراوە بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکەن، کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ پەروەردەکان رایانگەیاند کە مامۆستایان سەردانیان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن، ئەمڕۆ بەشێک لە پەروەردەکانی سنووری سلێمانی مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن، بەڵام لەبەر زۆری لۆد لەسەر بانکەکان بەشێکی دیکەیان سبەینێ مووچە وەردەگرن".

سەبارەت بە مووچەی مانگی حوزەیرانیش رایگەیاند "وەزارەتی دارایی بەڵێنی پێداوین دوای ئەوەی مووچەی مانگی تەممووزی وەزارەتەکان دابەشدەکەن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت".
 
سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانێبێژ و کردنیان بە هەمیشەی دەڵێت "بەردەوام لەگەڵ وەزیری پەروەردە لەسەر هێڵین و پێی راگەیاندووین ئەوان داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە هەمیشەیی و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانن".
 
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب