کوردستانی
وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێنمایی پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رێنماییه‌كانى پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتى پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ، پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند رێنماییه‌كى تایبه‌ت به پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ك بڵاوكردووەته‌وه و ئاماژه‌ى به‌چه‌ند خاڵێك كردووه له‌وانه، مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتن و نوێكردنه‌وه‌ى چه‌كى ئاگرین تفاقی، به‌پێى ماده‌ى پێنج له یاساى چه‌ك، ده‌درێت به هاوڵاتییانى دانیشتووى هه‌رێمی كوردستان.
باسیان له‌وه‌شكردووه، بڕى تفاقى رێگه‌پێدراو بۆ چه‌كى ئاگرینى مۆڵه‌ت پێدراو ده‌بێت چه‌كى ئاگرین له‌جۆرى ده‌مانچه 45 فیشه‌ك، چه‌كى ئاگرین قه‌باره 39 و 7.62 (120) فیشه‌ك و پێشكه‌شكردنیی داواكارى بۆ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت بۆ چه‌ك له وه‌زاره‌ت یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی كاروبارى ناوخۆى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت.
له به‌شێكى دیکەى روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى مۆڵه‌تى چه‌ك ده‌كه‌ن پێویسته شه‌ش وێنه‌ى ره‌نگاوڕه‌نگ، كارتى نیشتیمانیی عیراقی و ناسنامه‌ى بارى شارستانیی و هێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ى عدم محكومیه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانى تاوان، وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندیی ئاسایش و هێنانى راپۆرتێكى پزیشكى بهێنن.

ر. ئ
بیروڕا