کوردستانی
سەرۆکی هەرێم: زەنگی مەترسییەکان جددییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پەلامارەکانی شەوی رابردووی داعش لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی باشووری عیراق رایگەیاند، زنجيره په‌لامار‌ى شه‌وى رابردووى داعش له سنوورى به‌غدا، دياله، سەلاحه‌دين و كه‌ركووک بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و پۆليسى فيدراڵيى عیراق كه حه‌وت شه‌هيد و زياتر له 20 بريندارى لێكه‌وته‌وه، زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جیديه.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه له ئاسايش و سه‌قامگيريى ته‌واوى عیراق ده‌كه‌ن كه پێويسته به جیددى هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه".
"بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێويسته هاريكارى و هاوئاهەنگی كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه و ده‌زگە ئه‌منييه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت. هه‌روه‌ها پێويسته پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت"، سەرۆکی هەرێم وادەڵێت.
جەختیشدەکاتەوە "بارودۆخى ئه‌منى و سياسيى عیراق، هاريكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له ته‌واوى هێز و لايه‌نه عیراقييه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنن و چيتر دۆخى ئاڵۆزيى سياسى نه‌بێته هۆكارى تێكچوونى ئاسايش و سه‌قامگيریى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زياترى داعش".
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەش دەڵێت "سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا