کوردستانی

عیراق پێدەنێتە قۆناغێکی سیاسیی نوێوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق پێدەنێتە قۆناغێکی سیاسیی نوێوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو عیراق پێیدەنێتە قۆناغێکی نویێوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆسەی سیاسی جوڵەی گەورەی تێدەکەوێت و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan