کوردستانی

ماوەی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان حکومی و ناحکومییەکان درێژکردەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 24ی تەموزی 2022 بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان (حکومی و ناحکومی)".

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی درێژکردنەوەکەش تاوەکو رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 4ی ئابی 2022 دەبێت"

س.ر
Qaiwan
Qaiwan