کوردستانی

هەنگاوی نوێ دەنرێت بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێچیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەنگاوی نوێ دەنرێت بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێچیان
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر رایدەگەیەنێت لەو چوار هەزار و 100 یەكەی نیشتەجێبوونەی لە هەولێر بۆ كرێنشینان و كەمدرامەتان دروستدەكرێت 16وەبەرهێنەر داوایان كردووە شوقەكان دروستبكەن.

لە راگەیاندراوەكە هاتووە"پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی تایبەت بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و هاوڵاتییانی کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە خاڵی یەکەمی ناوەڕۆکی نووسراوی دەستەی وەبەرهێنان، ئەوە 16 وەبەرهێنەر ئاگاداردەکەینەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر) پێشنیارتان وەکو (وەبەرهێنەرانی شیاو و سەرکەوتوو) بە مەبەستی دروستکردنی باڵەخانەکان وەرگیراوە".

وەبەرهێنانی هەولێر داوای لە 16 وەبەرهێنەرەكە كردووە ،ئۆفەری خۆیان پێشكەش بكەن كە تایبەتە بە دروستكرنی شوقەكان هاتووە" بۆ ئەم مەبەستە بفەرموون بە ئامادە کردن و پێشکەش کردنی (ئۆفەرەکانتان) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان لە ماوەی حەوت رۆژدا، بۆ دروستکردنی یەکەکانی (80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری) بە بێ هەژمارکردنی پێکهاتەکانی خزمەتگوزاری وەکو (قوتابخانە، بنکەی تەندروستی، باخچەی ساوایان، هتد) تاکو بتوانین بە پێی پێویست و پەیوەندی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە ئەنجام بدەین پاڵپشت بە یاسا و رێنماییەکان".

بڕیارە لە مانگی ئابی 2022 ناوی ئەو کەسانە رابگەیەندرێت کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێچیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan