کوردستانی
ئاکپارتی پەکەکە تۆمەتبار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی رایدەگەیەنێت ئێمە خەڵکی عیراقی برا لە خۆمان جیاناکەینەوە، ئاماژە بەوەشدەکات تۆمەتبارکردنی تورکیا راستەوخۆ دوای رووداوەکەی زاخۆ زۆر هەڵەیە.
عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی لە دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاکپارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رووداوەکەی گوندی پەرەخەی زاخۆ وتی "ناوچەکە لەلایەن پەکەکەوە بۆردوومانکراوە، تۆمەتبارکردنی تورکیا راستەوخۆ دوای رووداوەکە زۆر هەڵەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە خەڵکی عیراقی برا لە خۆمان جیاناکەینەوە، گەورەترین ئارەزوو و ئامانجی ئێمە ژیانی ئەوانە لە ئارامی و سەرفرازیدا، ساڵانێکیشە بۆ ئەمە هەوڵدەدەین".
باسی لەوەشکرد "تۆمەتبارکردنی تورکیا لەم بابەتەدا هەوڵێکە بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنی پلان بۆ داڕێژراوی ئەنقەرە بۆسەر پەکەکە لە سووریا و عیراق".
س.ر

بیروڕا