کوردستانی

شاندێكى باڵاى عیراق به‌ مه‌به‌ستى پشكنین سه‌ردانی زاخۆ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێكى باڵاى عیراق  به‌ مه‌به‌ستى پشكنین سه‌ردانی زاخۆ  ده‌كات
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

شاندێكى باڵاى ئه‌منى عیراق سه‌ردانیی شاندێكى باڵاى ئاسایشى زاخۆیان كرد بۆ پشكنینى سنوورى عیراق و توركیا و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئاسایشى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا شاندێكى باڵاى ئه‌منى عیراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ته‌مووزى 2022 شاندێكى باڵا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى فه‌رمانده‌ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، به‌ یاوه‌رى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركانى ئۆپەراسیۆنه‌كان و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانیی سنوور سه‌ردانیی زاخۆ و دواتر دهۆك ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ سنوورى عیراق و توركیا ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، شانده‌كه‌ سه‌ردانی باره‌گاى لیواى یه‌كه‌مى پاسه‌وانیی سنووریان كردووه‌ له‌ ناوچه‌ى باتوفه‌  به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى ئه‌منى سنوورى نێوان عیراق و توركیا.

له‌ 20ی تەمووزی 2022 به‌هۆى تۆپبارانكردنى سه‌یرانگه‌ى په‌رەخه‌ له‌ سنوورى ئیداره‌ى زاخۆ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ 9 هاوڵاتى عیراقى شەهیدبوون و 23 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون، ئامانجى هاتنى ئه‌و شانده‌ باڵایه‌ش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئاسایشى سنوورى عیراق و توركیا بووه‌.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan