کوردستانی
بڕیارێکی حکومەتی عیراق زیان بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا نرخی هەردوو بەرهەمی خەیار و کاڵەک بەرەو بەرزبوونەوە رۆیشتووە، ئاماژەی بەوەشکرد بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک لە سنوورەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بووەتە هۆی دڵخۆشیی جوتیاران.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی هەردوو بەرهەمی خەیار و کاڵەک بەرەو بەرزبوونەوە رۆیشتووە بە جۆرێک نرخی خەیار لە 200 دینارەوە بۆ 450 دینار بەرزبووەتەوە و کاڵەکیش 450 دینارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک لە سنوورەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بووەتە هۆی دڵخۆشیی جوتیاران، چونکە بەرهەمی ناوخۆی خۆمان بەرزبووەتەوە".
لەبارەی وەرگرتنی پارە بۆ پشکنینی بەرهەمەکان کە ببووە کێشە بۆ جوتیاران عەتا محەمەد وتی "ئەو پشکنینی شتێکی تازەیە بۆ جوتیاران کە بڕی پێنج هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، بەڵام ئەنجامدانی ئەو پشکنینە لەم کاتەدا شتێکی باشە لەبەرئەوەی هەر بەرهەمێک باش نەبێت رێگە بە فرۆشتنی نادرێت".
س.ر

بیروڕا