کوردستانی
غازى فه‌یسه‌ڵ: ئه‌و هێزه‌ى پارتی دایناوه بۆ چیاى قه‌ره‌چوغ ناتوانن رووبه‌ڕووى داعش ببنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
فه‌رمانده‌یه‌كى خۆبه‌خشى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له چیاى قه‌ره‌چوغ رایدەگەیەنێت له‌سه‌ر داواى ئێمە هاوپه‌یمانان سه‌ردانییان كردین تا ئۆپەراسیۆنێك دژى چه‌كدارانى داعش بكه‌ین، هەروەها ئه‌و فه‌رمانده‌یه گله‌یی ده‌كات له‌و هێزه تایبه‌ته‌ى پارتى كه پارێزگارى له‌و سنووره ده‌كات.
غازى فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ى خۆبه‌خش له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و كارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى قه‌ره‌چوغى یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له لێدوانێكدا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌سه‌ر داواى ئێمە هاوپه‌یمانان سه‌ردانییان كردین تا ئۆپەراسیۆنێك دژى چه‌كدارانى داعش بكه‌ین و له سنوورى چیاى قه‌ره‌چوغ ده‌ریانبكه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد "به‌داخه‌وه چیاى قه‌ره‌چوغ ته‌نها هێزێکی پارتی لێیە کە سەر بە یەکەکانی 80یە، به‌ڵام ئه‌وان كه‌موكوڕى له كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و گومانى زۆرمان له‌سه‌رییان دروستبووه به‌وه‌ى وه‌ك پێویست كاره‌كانیان ناكه‌ن و رووبه‌ڕووى چه‌كدارانى داعش نابنه‌وه".
له‌به‌شێكى دیکەی لێدوانه‌كه‌یدا غازى فه‌یسه‌ڵ وتی "ئەگەر هێزێكى تایبه‌ت له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بده‌ن به ئێمه، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا چیاى قه‌ره‌چوغ له داعش پاكبكه‌ینه‌وه و رێگه‌یان ناده‌ین رووبه‌ڕووى پێشمه‌رگه ببه‌نه‌وه".
وتیشی " تاكه چاره‌سه‌ر بۆ راماڵینى داعش له چیاى قه‌ره‌چوغ پێویسته ئه‌و هێزه‌ى پارتى لاببرێت و راده‌ستى ئێمه و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بكرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌ى پارتی پێنج ساڵه له چیاى قه‌ره‌چوغ نه‌یانتوانیوه داعش ده‌ربكه‌ن و رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، چونكه چیاكه ته‌نها 900 مه‌تر به‌رزه و چه‌كه‌كانی هێزه‌كه‌ى پارتى پێشكه‌وتوون ده‌توانن ئۆپەراسیۆن ئه‌نجامبده‌ن و داعش ده‌ربكه‌ن".
س.ر

بیروڕا