کوردستانی
هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان مەرج و رێنمایی نوێی بۆ دووبارە پشکنینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە پشکنین دەرنەچوون دەرکرد و لیژنەی نوێ پێکدەهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تەموزی 2022 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان مەرج و رێنمایی نوێی بۆ دووبارە پشکنینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە پشکنین دەرنەچوون دەرکرد به‌پێی رێنماییەکان بێت، لیژنه‌یه‌كی نوێ پێكدەهێنرێت بۆ پشكنینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ماده‌ی یه‌كی به‌یانی ژماره 16ی ساڵی 2022 ئاماژه‌ی پێكراوه كه پێویسته ئه‌فسه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی بكات پله‌ی له نه‌قیب به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێ و خۆی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه شاره‌زای مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌ت بن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و لیژنه‌یه دوای پشكنین ته‌نها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تۆمارده‌كه‌ن كه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تییان به ته‌واوی تێدایه یان هۆكار (له‌حیمێكی بچووك، یان درزێك، یان كونێك له شانسی) بووه‌ته هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی له پشكنینی پێشوو، ئه‌و كه‌موكورییه نابێته هۆكاری نه‌مانی سه‌لامه‌تی لێخوڕین. هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش كه له پشكنین ده‌رده‌چێ، پێویسته كۆنووس به واژۆی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه ئاماده بكرێ و ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كه بووه‌ته هۆكاری ده‌رنه‌چوونی له پشكنینی پێشوو تۆمار بكرێر.
بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵی سێیه‌م له ماده‌ی یه‌كی به‌یانه‌كه، له‌گه‌ڵ كۆنووسی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوای پشكنین و تۆماركردنیان و تۆمارنه‌كردنیان، بروانامه‌ی (COC)ی هاوپێچ بكرێت، رۆژانه ئه‌و كۆنووسانه كه له‌لایه‌ن لیژنه واژۆ كرابێ، كۆده‌كرێته‌وه و به نووسراوی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ، ڕه‌وانه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌كرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، پێویسته ئه‌و لیژنه‌یه پابه‌ند بێ به پشكنینی ته‌نها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پێش كاتژمێر 3:00ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 4/7/2022 داخڵی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون.
س.ر

بیروڕا