کوردستانی
ده‌ست به‌سه‌ر 50 تۆن ده‌رمانی قاچاغ‌دا ده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیی عیراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ له هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك و به‌سره دەستیان بەسەر 50 تۆن ده‌رمانى قاچاغ‌دا گرتووە و تۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ته‌مووزی 2022 ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیی عیراق رایگەیاند "مه‌فره‌زه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى كه‌ركوك دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى دادوه‌ر، توانیویانه له بۆسه‌یه‌كى تووندا بارهه‌ڵگرێك ده‌ستگیربكه‌ن كه 10 ته‌ن ده‌رمانى پێبووه به قاچاغ له باكووره‌وه هاتووه بۆ كه‌ركوك".
ئاماژە بەوەشکراوە "دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌كانیان ئاسایشى ئابووری له به‌نده‌رى ئوم قه‌سر له به‌سره ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو بارهه‌ڵگردا گرتووه كه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی و به‌بێ مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردن ده‌رمانیان هێناوه كه بڕه‌كه‌ى 40 تۆن ده‌بوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى یاسایی كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌رمانه ده‌ست به‌سه‌رگیراوه‌كانیش راده‌ستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون".
س.ر

بیروڕا