کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی فیڵکردن لە ژنان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە به تۆمه‌تی قۆڵبڕین و هه‌ڕه‌شه‌كردن لە دوو ژن کە داوای پارە لێکردوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە به تۆمه‌تی قۆڵبڕین و هه‌ڕه‌شه‌كردن لە دوو ژن کە داوای پارە لێکردوون.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی دوو ئافره‌ت له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سكاڵای یاساییان تۆماركرد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه به بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕی 30 هه‌زار دۆلار (سێ ده‌فته‌ر)یان لێوه‌رگرتوون و دواتر كامێرایان پێكردوونه‌ته‌وه و وێنه‌و ڤیدیۆی نه‌شیاویان گرتوون گوایه ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی كه‌یس له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن وێنه‌و ڤیدیۆكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكرد".
ئەوەش هاتووە "سه‌ره‌نجام و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، أ، ع) له‌دایكبووی 1990 و (چ، ن، س) له‌دایكبووی 1982كه هه‌ردووكیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانین له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێن و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه".
باس لەوەشکراوە "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراون و دوو په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و پێشتریش سكاڵایه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه".
س.ر
س.ر
بیروڕا


