کوردستانی
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت ئەگەری هەیە شەپۆلێکی بارانبارین هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەری بارانبارین لە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان لاوازە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسیی لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی شێی زۆری زەریای هیندی شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەی دوورگەی عەرەبی و باشووری ئێران و هیندستان و پاکستانی گرتووەتەوە ئەگەری هەیە شەپۆلێکی بارانبارین هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەری بارانبارین لە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان لاوازە، بەڵام ئەگەری هەیە ناوچەکانی باشووری عیراق بگرێتەوە".
س.ر

بیروڕا