کوردستانی

مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان راگیرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارمانداوە بەراگرتنی مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ماوەی هەفتەیەک".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەلامەتی گیانی پێشمەرگە بۆ ئـێمە گرنگە، بۆیە ئەگەر پێویست بکات ئەوا کاتی راگرتنی مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە درێژتر دەکەینەوە".

ئەمەش لەکاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 82 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکەبوون و کە زیاتر لە 2 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هەرێمی کوردستانیش وەک وڵاتەکانی دیکەی جیهان سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان