کوردستانی
چەند بڕیارێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ پزیشکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ئێشکگریی بۆ پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەرکرد.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ئێشکگریی بۆ پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەرکرد.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە مانگانە خشتەی ئێشکگریی بە فەرمانی کارگێڕیی دەربکرێت و ھەڵبواسرێت و لەکاتی گۆڕینەوەش دەبێت پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و سەرۆک بەش و سەرۆکی پزیشکان رەزامەند بن.
باسی لەوەشکردووە، پێویستیشە پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگریی یان نیشتەجێی دێرین لەکاتی ئێشکگریی بەردەوام لە نەخۆشخانە بن و نابێت پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگریی یان نیشتەجێی دێرین لە کلینکی تایبەتی خۆی یان لە نەخۆشخانەی تایبەت بێت لە رۆژی ئێشکگریدا.
لە کۆتایی نووسراوەکەشدا ھاتووە، بەکارھێنانی ھۆکارەکانی پەیوەندیکردن وەک (ڤایبەر، وەتسئەپ و تەلەفۆن) بۆ راوێژکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە دەبێت ئێشکگر ئامادەبێت و نەخۆش ببینێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


