کوردستانی

لە رۆژئاوای کوردستان سێ سیخوڕی میت دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژئاوای کوردستان سێ سیخوڕی میت دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەوگێرەی راگەیەندراوێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان سێ ئەندامی میتی تورک دەستگیرکراون کە دەستیان لە کوشتنی چەند فەرماندەیەکی یەپەگەدا هەبووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە هاتووە، لە پرۆسەیەکدا توانراوە سێ سیخوڕ دەستگیربکرێت کە پیاوێک و دوو ژن بوون لە بەرژەوەندی تورکیا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کارییان کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  ئەو سێ کەسە ماوەیەکی زۆرە چاودێری کراون و دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و دەستییان لە کوشتنی سەوسەن بیرهات، جێگری فەرماندەی هێزەکانی یەپەگە کە دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن تورکیا شەهیدکرا، ئەو کەسانە تێوەگلاون لە کوشتنی روبار حەسەکە و چەند فەرماندەیەکی هەسەدە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بارەی چارەنووسی ئەو کەسانەوە رایگەیاندووە، بەڵگەنامەی پێویست کۆکراوەتەوە و ئەو رەوانەی دادگە کراون و دوای ساغبوونەوەی تەواوی تۆمەتەکان بەپێ تاوانەکانیان سزا دەدرێن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan