کوردستانی
رۆژێک پشووی فەرمی هەڵوەشێندرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 29 یان 30 ئەم مانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت و لەساڵى نوێی خوێندن پشووى شەممان نامێنێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی کوردستان 24 راگەیاند، لە رۆژانی هەینی یان شەممەدا (29 یان 30 ئەم مانگە) ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.
وەزیری پەروەردە جەختیشیکردووەتەوە "لە ساڵی نوێی خوێندندا، پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت".
پێشتریش وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژی 13ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەستپێدەکات و لە سێ رۆژی سەرەتای دەوامدا، بەرنامەیەکی تایبەتیان دەبێت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
ر. ئ

بیروڕا