کوردستانی
هەولێر؛ لە رووداوێکدا حەوت ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی هەولێر- گوێر سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 4:00 ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت کروز و بارهەڵگەر(ترێلەیەک) روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن، و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەهەمان ئاست بەرپرسیارن لە رووداوەکە.
شارەزایانی بواری هاتوچۆ هۆکارەکانی زۆری گیان لەدەستدان و رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ خراپی رێگەوبانەکان و تیژڕۆیی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگێڕنەوە.

ر. ئ
بیروڕا