کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی ئەم رێگایانەی داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی سەرجەم رێگە نایاسایی و قاچاخەكان لەپێناو زیاتر ئارامیی شار دادەخات و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی باری قاچاخدا دەگرێت.
ئاسایشی سلێمانی سەرجەم رێگە نایاسایی و قاچاخەكان لەپێناو زیاتر ئارامیی شار دادەخات و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی باری قاچاخدا دەگرێت.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی-دا هاتووە، دوای ئەوەی لە پەیجێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك داوایەك ئاراستەی ئاسایشی سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانی بە كەمترین كات هەموو رێگە نایاساییەكانی دەوورووبەری شاردابخات و سەرجەم رێگە لاوەكییەكان بخاتە ژێر چاودێری ووردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، توانراوە دەست بگیرێت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بار هەردوو شۆفێرەكەیان كە ئاژەڵی نایاساییان پێبووە و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردەیان كردووە.
باسی لەوەشکردووە، ئامانجیان بووە بە نایاسایی ئەو بارانە بیهێننە ناو شاری سلێمانی و رووبەڕووی رێكاری یاسایی كرانەوە.
ر. ئ
باسی لەوەشکردووە، ئامانجیان بووە بە نایاسایی ئەو بارانە بیهێننە ناو شاری سلێمانی و رووبەڕووی رێكاری یاسایی كرانەوە.
ر. ئ
بیروڕا


