کوردستانی
حەمە بیرکۆڵ تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، حەمە گیان کە یەکێکە لە بەخشراوە ناسراو و خۆشەویستەکانی شاری سلێمانی تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "حەمە گیان یەکێکە لە بەخشراوە ناسراو و خۆشەویستەکانی شاری سلێمانی، ماتۆڕسکیل خۆی پێدا کێشاوە و برینداربووە و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە".
وتیشی "دوای برینەکەی سووک بووە، چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە و مەترسی لەسەر نییە".
محەمەد یەکێکە لە بیرکۆڵ و بەخشراوەکانی شاری سلێمانی بە حەمە گیان ناسراوە تەواوی خەڵکی شار دەیناسن بەهۆی قسەخۆشەکانییەوە بەردەوام یارمەتی دەدەن.

ر. ئ
بیروڕا