کوردستانی
لە کافتریایەکدا گەنجێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای خەباتی سەر بە پارێزای هەولێر بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێی نێوان چەند گەنجێک لەسەر دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل شەڕە تەقە دروست دەبێت و گەنجێک دەکوژرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "شەوی رابردوو سێشەممە 26ی تەمووزی 2022 کاتژمێر 10:30 خولەک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە کافتریایەک لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا لەناو کافتریایەکە بووەتە دەمەقاڵیان لە سەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل و لە ئاکامدا تەقە دروستبووە و لەم نێوەندەدا کەسێک بەناوی (سیداد مەسعود) تەمەن (25) ساڵ کوژراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (ك. س. ك) لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکرا، لەئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و رەوانەکردنی تۆمەتباری ناوبراو بۆ دادگە".
س.ر

بیروڕا