کوردستانی
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم: بایکۆتکردنی کاڵای تورکی رێگە نییە بۆ پاراستنی سنوورەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو کەلوپەلانەی لە تورکیاوە داخڵی عیراق دەبن هەمووی هی تورکی نین، ئاماژە بەوەشدەکات بایکۆتکردنی کاڵای تورکی رێگە نییە بۆ پاراستنی سنوورەکان.
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئەو کەلوپەلانەی لە تورکیاوە داخڵی عیراق دەبن هەمووی هی تورکی نین، بەڵکو لە وڵاتانی ئەوروپا و چین و چەندین وڵاتی دیکەوە دێن".
لەبارەی داخستنی سنوورەکانی تورکیا و بایکۆتکردنی کاڵای تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "به‌ڕاستی ئه‌و قسەکردنانه وای تێده‌گه‌م مه‌به‌ستێكی سیاسی تێدایه واته بۆ ئەوەیە تا ئه‌و كێشانه دروستبكرێت هه‌تا ببێته مایه‌ی بچڕانی بازرگانی، ئێمه بۆچی خۆمان بخنكێنین، شتی دیکە هه‌یه ده‌توانین پارێزگاری له‌سه‌ر سنوورمان و له‌خۆمان بكه‌ین به‌ڕێكوپێكی، كاڵا چ په‌یوه‌ندییەکی هه‌یه هه‌ندێك كاڵا هه‌یه دواتر سوودی هه‌یه بۆمان، ئینجا ده‌بوایه ئاوەکه‌ش له توركیاوه داوانەکه‌ن".
باسی لەوەشکرد "ساڵانە بە بڕی 15ملیار دۆلار لە سنوورەکانی تورکیا و ئێرانەوە کاڵا دێتە هەرێمی کوردستانەوە، هەرچەندە ئێران دەڵێت رێژەکە زیاترە".
س.ر

بیروڕا