کوردستانی
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی نه‌وت روونكردنه‌وه ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
ساڵى رابردوو وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان به‌ڵێنى دا هه‌ر ماڵێك به‌رمیلێك نه‌وتى سپى وه‌ربگرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنى نه‌وت وه‌ك پێویست نه‌بوو، به‌شێك له هاوڵاتییانى مه‌ڵبه‌ندى شه‌ش و ته‌واوى مه‌ڵبه‌نده‌كانى حه‌وت و هه‌شت و نۆ ئه‌و به‌رمیله نه‌وته‌یان پێ نه‌درا.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی له لێدوانێكدا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌داخه‌وه كه نه‌توانرا ته‌واوى هاوڵاتییان نه‌وت وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانی هه‌وڵی زۆریانداوه و نووسراویان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه تا پێش هاتنى وه‌رزى زستان نه‌وت بۆ شارى سلێمانی دابینبكه‌ن".
ئاماژەی بەوەکرد "له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی عیراق قسه‌مان كردووه ئه‌وانیش هه‌وڵى خۆیان بده‌ن و به‌زووترین كات نه‌وت بۆ هاوڵاتییان دابینبكه‌ن".
له به‌شێكى دیکەی قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانی وتی "ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى ساڵى رابردوو نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه ده‌بێت ئه‌مساڵ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و دوو به‌رمیل نەوت وه‌ربگرن، به‌رمیلێك نه‌وتى ساڵی رابردوو و به‌رمیلێك نه‌وتى ئه‌مساڵ".
له‌كۆتایشد ئازاد محه‌مه‌د ئەمین وتیشی "ئه‌وان هه‌وڵه‌كانی خۆیان به به‌رده‌وامی خستووەته گه‌ڕ و هیوادارین به‌زووترین كات ئه‌و نه‌وته بگاته ده‌ست هاوڵاتییان، به تایبه‌ت كه ئێستا نرخى سوته‌مه‌نی بەرزە".
به‌پێى به‌دواداچوونی مه‌ودا میدیا و وەرگرتنی وتەی چەند نەوت فرۆشێک، نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى سپیی ماڵان به 255 هه‌زار دیناره.
س.ر

بیروڕا