کوردستانی
سلێمانی رووبەڕووی دیاردەی سواڵکردن دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە مەبەستی چارەسەركردنی دیاردەی (سواڵ)دەرۆزەكردن لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سلێمانی كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هۆكار و چارەسەرییەكانی كرد و بڕیاردرا رێگری لەو حاڵەتە بگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تەمووزی 2022 لە دیوانی قایمقامییەت بە سەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی و بەشداری نوێنەری دادگەی سلێمانی و ئاسایش و پۆلیس و فەرمانگەو هێزە ئەمنییەكانی دیکە و رێكخراوەكانی پاراستنی منداڵ ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا قایمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، سەرەڕای هەوڵە هەمەلایەنە بەردەوامەكان حاڵەتەكانی سواڵكردن لە سلێمانی زیادیكردووە، تەواوی سواڵكەرەكانیش بە تایبەت منداڵەكان خەڵكانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانین و لە ناوچەكانی دیکە و وڵاتانی دراوسێمانەوە هاتوون، بۆیە مەبەستمانە بە تەواوەتی حاڵەتەكان كەمبكەینەوەو هەر كەسێكیش هاوكاری ئەو كەسانە بێت رێكاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.
ئەوەشی خستەڕوو "هەر هۆتێلێك رێگە بەمانەوەی ئەو كەسانە بدات دادەخرێت و لەكاتی دووبارەبوونەوەی مۆڵەتەكەی وەردەگیرێتەوە، موختاری گەڕەكەكانیش هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان بن".

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، بڕیاردرا لە رێگەی مزگەوتەكانەوە مامۆستایانی ئایینی هاوڵاتییان وشیار بكەنەوە بۆئەوەی هاوكاری ئەو دەروەزەكەرانە نەكەن، كەناڵەكانی راگەیاندنیش هەڵمەتی رووبەرووبوونەوەی دیاردەی دەرۆزەكردنی منداڵان و ژنان ئەنجام بدەن".
س.ر
س.ر
بیروڕا