کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ لە سنووری شاری سلێمانی نرخی بەنزین دابەزێت، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت تائێستا بڕەکەی دیارینەکراوە و سبەینێ کاتی دابەزاندنی نرخەکە ئاشکرادەکرێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە 28ی تەمووزی 2022 لە کاتژمێر 4:00 دوانیوەڕۆ دابەزین لە نرخی بەنزین دەکرێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی".
لەبارەی بڕی دابەزینەکەی وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی وتی "تائێستا بڕەکەی دیارینەکراوە و سبەینێ کاتی دابەزاندنی نرخەکە ئاشکرادەکرێت کە چەند دینار نرخی بەنزین دادەبەزێت".
لەئێستادا نرخی بەنزین بەم جۆرەیە، بەنزینی نۆرماڵ 1300دینار, بەنزینی موحەسەن 1450 دینار, بەنزینی سوپەر 1600 دینار.
س.ر

بیروڕا