کوردستانی
مونا یاقو: پێنج مانگە وەڵامم نەدراوەتەوە بۆ بینینى مەسرور بارزانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ رایگەیاند، پێنج مانگە داواى بینینى مەسرور بارزانى کردووە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەڕەوشی مافی مرۆڤ و پێشێلکاری، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراوەتەوە.
سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ رایگەیاند، پێنج مانگە داواى بینینى مەسرور بارزانى کردووە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەڕەوشی مافی مرۆڤ و پێشێلکاری، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراوەتەوە.
مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "دامەزراوەیەك کە گوایە سەربەخۆیە، ناتوانێت سەرکەوتوبێت لە کارەکانیدا، پۆستە هەستیارەکان تیایدا درابێتە کەسانێكى حیزبى خاوەن باکگراوندێکی سیاسی دیاریکراو، کارى سەرەکیان دروست کردنى قەیران و دووبەرەکایەتى بێت".
دەقى راگەیەنراوەکە:
1- زیاتر لە پێنج مانگ لەمەوبەر، داواى چاوپێکەوتنى سەرۆك وەزیرانى هەرێمم کرد، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەڕەوشی مافی مرۆڤ و پێشێلکاری و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیان و ئەو کێشانەی کە ڕێگرن لە پێش کاری دەستەکەمان، بەڵام بەداخەوە تائێستا وەڵامی ئەو داواکارییە نەدراوەتەوە.
2 - دامەزراوەیەك کە گوایە سەربەخۆیە، ناتوانێت سەرکەوتوبێت لە کارەکانیدا، پۆستە هەستیارەکان تیایدا درابێتە کەسانێكى حیزبى خاوەن باکگراوندێکی سیاسی دیاریکراو، کارى سەرەکیان دروست کردنى قەیران و دووبەرەکایەتى بێت.
ئەو جۆرە راسپاردنە بەڵگەیە لەسەر خواستی دەسەڵات بۆ ئیفلیجکردنی کاری ئەم دەزگایانە و بە دیکۆر کردنی بە پابەند کردنى بە فەرمانی کەسانی دیاریکراوەوە.
3 - کارکردن لەبواری مافی مرۆڤدا کارێکی ئەخلاقییە کە پەیوەستە بە ویژدانی تاکەوە بۆیە دەبێت گرنگی بە بەرژەوەندی هەر کەسێك بدەین کە مافی پێشێل کرابێت، بێ گوێدان بە مەیلی سیاسی و ئاین و نەتەوەیى، کە بەداخەوە ئەوەش بوونی نییە، چونکە کارەکە بووەتە کارێکى مەزاجى و هەڵبژاردەیى و مامەڵە لە گەل هەر گرفتێکدا بە پێى پۆلین کردنى سیاسی دیاریکراوەوە دەکرێت.
4 - هەڵسەنگاندنی من لە کار لە بواری مافی مرۆڤدا نائومێدکەرە، بەهۆی نەبوونی پیشەیی و بێلایەنی.
5- بە هەموو وزەیەکی خۆمەوە تێدەکۆشم، بۆ خزمەتکردنى هەموو چەوساوەیەك، هەتا ئەو ساتەى کە هەست دەکەم بوونم وەك نەبوون وایە. ئەو کاتە بڕیارێکی ترم دەبێت.
لە کۆتاییدا
قسەى دبلۆماتێکى پلە بەرزم زۆر بەدڵ بوو کە پێش چەند رۆژێك چاوم پێى کەوت فەرمووى" کاتم نییە چاوم بە هەموو لێپرسراوانى هەرێم بکەوێت، بەڵام چاوم بە ئێوە کەوت، چونکە چاوپێکەوتنى سەرۆکى مافى مرۆڤ بەسە بۆ ئەوەى بۆچونێکم بداتێ لە بارەى هەموو کاروبارەکانى هەرێمەوە".
هیوادارم هەموو دەسەڵاتەکان گرنگى مافى مرۆڤ بزانن. وەك ئەوەى ئەو کەسە دەیزانى.
تێبینى:
مەبەست لەم خستنەڕوویە چاکسازییە، حەز دەکەم دەستەکەمان ببێتە روکارێك، هەرێم شانازى پێوە بکات. لە میانى بە جێهێنانى کارەکانى بە شێوەیەکى پیشەیى و بێ لایەنانە، نەك سەرقاڵ بین بە کارى لاوەکیەوە لە سەر حیسابى هاوڵاتى.
دەمەوێت جەستەمان ببێتە بەرەیەک کە هەرێم شانازی پێوە دەکات لەڕێگەی کارە پیشەیی و بێلایەنییەکەیەوە نەک بە بابەتی لایەنی رووکەشانە و لەسەر حسابی خزمەتکردن بە هاوڵاتییان سەرقاڵ بێت .
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


