کوردستانی
کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە یەکی ئاب، واتە سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە یەکی ئابی 2022 گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە".
سەبارەت بە کەمکردنەوەی تێچووی گەشتی عومرە کە پێشتر نزیکەی 900 دۆلار بوو، وتی "بۆ کەمکردنەوەی تێچوی گەشتی عومرە چاوەڕێی رێنمایی نوێ دەکەین".
ئەوە لە کاتێکدایە هەموو ساڵێک لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی حەج، گەشتی عومرە لەلایە سعودیەوە رادەگیرێت، تا پرۆسەی حەج تەواو دەبێت و حاجیان دەگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان.
ر. ئ

بیروڕا