کوردستانی

سلێمانی؛ دەست بەسەر 149 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ دەست بەسەر 149 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، لە دوو چالاکی جیادا دەستیان بەسەر 149 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ-دا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر رێنمایی و راسپاردەی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی مادە هۆشبەرەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە مادەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە ئابووریی هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروست دەكات، لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەردا گرت ، لە چالاكی یەكەمدا دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون هێزەكانی ئاسایش بەفەرمانی دادوەر لە 2022/6/14 دەستیان بەسەر بڕی ( 92 ) كیلۆ ماددەی كریستاڵ داگرت و ئەو مادانەش لە دەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون".

ئەوەش هاتووە "لە چالاكی دووەم دا هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوەی وورد لەڕێگەی یەكێك لە بازگەكانەوە لە رۆژی 2022/7/25 دا دەستیان بەسەر بڕی (57) كیلۆ مادەی كریستاڵ داگرت كە لەناو قوتوی رۆنی ئۆتۆمۆبێلدا شاردرابوونەوە و تۆمەتبار كە ناوی (ح. ع. م) و لەدایكبووی 1989 یەوە بەرەگەز كوردە، بەنیازبوون لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی دیکەی هەرێمی كوردستان".

لە کۆتای راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەوەش خراوەتەڕوو "بەفەرمانی دادوەر بەپێی مادەی (25) لە یاسای مادە هۆشبەرەكان راگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە".
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan