کوردستانی

میت سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەی لە سلێمانی شەهیدکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


میت سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەی لە سلێمانی شەهیدکرد
مەودا میدیا-

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا- میت لە شاری سلێمانی سەرکدەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەیان "کوشتووە".

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی تورکی لە زاری دەزگای هەواڵگریی تورکیا- میت-ەوە رایگەیاندووە "(خەدیجە هەزەر)  ‏ناسراو بە (بێریڤان زیلان)ییان لە شاری سلێمانی لە چالاكی خستووە، كە بەوتەی میت خەدیجە هەزەر ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای پەکەکەیە".‏

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی میت، پرۆسەی شەهیدکردنی ئەو سەرکردەیەی پەکەکە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێک بە ناوی (خاڵ) لە سلێمانی ئەنجامدراوە.

لەبارەی ئەو هەواڵەوە تائێستا میدیای نزیک لە پەکەکە هیچ روونکردنەوە یان راگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan