کوردستانی

گوللـە تۆپێک لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا کەوتەخوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوللـە تۆپێک لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا کەوتەخوارەوە
مەودا میدیا-

کەمێک بەر لەئێستا گوللـەتۆپێک لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا لە بامەڕنێ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە باخی هاوڵاتییان و دارستانی ناوچەکە کەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە مێک پێش ئێستا لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی تورکیا لە بامەرنێ گولـلە  تۆپێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە دەروروبەری فڕۆکەخانەکە کەتووەتەوە.

کەوتنەخوارەوەی گوللـە تۆپەکە نزیکبووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانەوە و ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتییانی ناحیەکە دروستکردووە.

تائێستا نازانرێت گولـلە تۆپەکە لە کوێوە ئاراستەکراو، لەیانە کێوە ئاراستەکراوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan