کوردستانی
پێداچوونەوە بە میلاک و راژەی فەرمانبەران دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە گوێرەی راگەیەندراوێک سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی راژەی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەت پێداچوونەوە بە میلاک و راژەی فەرمانبەران دەکات و ھەوڵدەدات دووبارە دەرگای دامەزراندن بکاتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێک سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی راژەی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەت پێداچوونەوە بە میلاک و راژەی فەرمانبەران دەکات و ھەوڵدەدات دووبارە دەرگای دامەزراندن بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی راژەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کابینەی نۆیەم گرنگییەکی زۆری بە بەرزکردنەوەی ئاستی داھات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان داوە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێک کە بتوانێت دووبارە دەرگەی دامەزراندن بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی ھەرێم پێداچوونەوە بە میلاک و راژەی فەرمانبەران دەکات و ژمارەی فەرمانبەرانیش بەپێی پێداویستی راستەقینەی فەرمانگەکانی حکومەت دیاریدەکرێت بۆ ئەوەی باشترین خزمەت بە کەمترین تێچوو پێشکەش بکەن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی راژە دڵنیایی دایە فەرمانبەران کە گواستنەوەیان بەپێی راوێژ لەگەڵ خۆیان دەبێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


